لەگەڵ كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان لە سەرتاسەری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ، لە هەرێمی كوردستانیش پڕۆسەی دەنگدان دەستی پێكرد و سەركونسوڵی ئەو وڵاتە لە سلێمانی دەڵێت: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌نها له سلێمانی له نێوان 500 بۆ 1000 كه‌س ده‌نگ بده‌ن.
لە تەواوی عێراق 23 ناوەندی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی دانراوە و لەو ژمارەیەش لە هەرێمی كوردستان لە هەولێر 4 ناوەند و لە سۆران ناوەندێك و دهۆك ناوندێك و لە سلێمانی چەند ناوەندێك و لە هەڵەبجە ناوەندێك و لە كەلار ناوەندێك، كە هەندێك لەو ناوەندانە سندوقی گەڕۆكن.
مه‌حمودی مه‌حمودزاده، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “له كاتژمێر 8:00ی به‌یانییه‌وه له شاری سلێمانی به‌رنامه‌ی ده‌نگدانمان ده‌ستپێكردوه و هاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان دێن ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن و سندوقی گه‌ڕۆكمان له هه‌ڵه‌بجه و كه‌لار هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نزیكه‌ی 23 ناوه‌ندی جێگیر و گه‌ڕۆك له سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌نگی هاووڵاتیانی ئێرانی له عێراق وه‌رده‌گرن، پڕۆسه‌كه تا كاتژمێر 6:00ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پێویست بێت و خه‌ڵكی زیاتر سه‌ردان بكه‌ن ئاماده‌ن كاته‌كه درێژبكه‌نه‌وه.
وتیشی، “ژماره‌ی ئه‌و ئێرانیانه‌ی له سلێمانین ده‌گۆڕێت و پێشبینی ده‌كرێت له نێوان 500 بۆ 1000 هه‌زار كەس بێن ده‌نگی خۆیان بده‌ن”.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و ئێرانیانه‌ی له زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن پلانیان هه‌یه پاشنیوه‌ڕۆی سندوق بنێرن و له‌وێ ده‌نگه‌كانیان لێوه‌ربگرن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنەکانی ئێران دەستیپێکرد و ئێرانییەکان دەنگیان دا بۆ هەڵبژاردنی جێنشینی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران، کە مانگی ڕابردوو بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە گیانی لەدەستدا.
نزیکەی ٦١ ملیۆن دەنگدەر مافی ئەوەیان هەیە بچنە سەر ئەو سندوقانەی، کە بەسەر ٥٨ هەزار و ٦٤٠ ناوەندی هەڵبژاهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێرانردندا دابەشکراون، کە بەسەر ئەو وڵاتە فراوانەدا بڵاوبوونەتەوە کە لە دەریای خەزەرەوە لە باکوورەوە تا کەنداو لە باشوور درێژدەبێتەوە.