بوومەلەرزەیەكی بەهێزی 7 پلەیی لە وڵاتی پیرۆ و كەناراوەكانی ڕوویدا و ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسونامی زەریای هێمن هۆشداری دەدات، كە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو بۆ 3 مەتر هەیە.
ناوەندی ڕووپێویی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS) بڵاویکردەوە، ئەو بوومەلەرزەیەی کە گوڕەکەی 7،2 پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر، لە قوڵایی 28 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
دوای بوومەلەرزەکە کە کاتەکانی نیوە شەو بەکاتی ناوخۆ، ڕۆژئاوای ناوچەی ئاتیکویپای لە وڵاتی پیرۆ هەژاند، هیچ هۆشداریەک نەدرا لەبارەی ڕوودانی شەپۆلەکانی تسۆنامی.
لای خۆشیەوە، ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسونامی زەریای هێمن بڵاویکردەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی شەپۆلەکانی زەریای هێمن تاوەکو 3 مەتر هەیە.