یاروەیس: دواکەوتنی هەڵبژاردن پێگە و هەڵوێستی هەرێمی لاوازکرد



پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، خەڵکی کوردستان ماندووی دەستی قەیرانی مووچە و کێشە ناوخۆییەکانن و دەشڵێت: هەرێمی کوردستان پێویستە هەڵبژاردن بكاتە وێستگەی چارەسەرکردنی کێشەکان.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە نووسینێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، دواکەوتنی هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و کێشە سیاسیە ناوخۆییەکان پێگە و هەڵوێستی هەرێمی کوردستانیان لاوازکرد و دەشڵێت: “شتێک نەماوە بەناوی پرۆسەی سیاسی، نە پەرلەمان هەیە و نە دەستپێشخەری و جوڵەی سیاسی هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەڵبژاردن؛ دەرفەتی بەگەڕخستنەوەی پرۆسەی سیاسی و گەڕاندنەوەی هێزی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەرفەتێکیشە بۆ ئەزموونی دیموکراسی، بەو مەرجەی لایەنەکان بە گوتاری نیشتمانی ودوور لە تەشەنوجی سیاسی و زمانی زبڕ و توندوتیژی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەرێوەبچێ”.

جەختیشی كردۆتەوە، “هەرێمی کوردستان پێویستە هەڵبژاردن و خولی شەشەمی پەرلەمان بکاتە وێستگەی چارەسەرکردنی کێشەکان و بەگژاچوونەوەی فەسادی ئیداری و بنیادنانی دامەزراوەیی نیشتمانی کە نیمانە تائێستا”.

ئاشكراشی كردووە، “خەڵکی کوردستان ماندووی دەستی قەیرانی مووچە و کێشە ناوخۆییەکانن، بۆیە واباشە بانگەشەی هەڵبژاردن و کەشی پێش بانگەشە و تای هەڵبژاردن کەشێک نەخوڵقێنێ هێندەی تر خەڵک بێزار بکات و بەپێچەوانەوە هەوڵبدەن خەڵک ئاشت بکەنەوە”.

دەنگدان بۆ سەرۆكایەتی ئێران لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد
پێت دەنگدان بۆ سەرۆكایەتی ئێران لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد
بەیان بۆمبا: سوپاستان دەکەم، تەندروستیم باشترە
دوات بەیان بۆمبا: سوپاستان دەکەم، تەندروستیم باشترە
پەیوەنیدر