ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بۆ تۆمارناکرێن؟



ڕائید بەهمەن عەبدوڵڵا، ئەفسەر لەبەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی باس لە چارەسەر کردنی کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکات و دەڵێت:”چارەسەر کردنیان کارێکی گران نییە، لە ڕێگەی لێژنەیەکەوە دڵنیایی لە سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکان بکرێتەوە و پاشان لەبەرامبەر بڕێک ڕسوماتدا تۆمار بکرێت ، ئەمە لەبەرژەوەندی ئەمنی و دارایی و خەڵکدایە”

ڕائید بەهمەن عەبدوڵڵا، ئەفسەر لە بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ساڵانە چەندین بڕیار و ڕێنمایی دەرئەچێت با ئەم بڕیارەش لە بەرژەوەندی فەقیرا و هەژارا دەرچێ، زیاتر لە ٣٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لەهەرێم بوونی هەیە و بەسەر کوڕی فەقیر و هەژارا ساخ بووتەوە و هەتا ئێستا چارەنوسیان نادیارە، کێ بەرپرسە لەو زیانەی کە بە ٢٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە ئەکرێ بەشێک لەو کەسانە هەموو سەرمایەکەیان هەر ئەوەندە بووە کە ئۆتۆمبێلەکەیە.

دەشڵێت:”لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە ئۆتۆمبێلی بێ سەرتا ( علوج) بە شێوەیەکی بەربڵاو سەری هەڵداو بوو بەدیاردە، بەڵام دواجار حکومەت بە چەند قۆناغێک و بەرامبەر و بە ڕسوماتێکی کەم تۆماری کردن، ئێستا و لە دوای چەند ساڵ لە پرۆسەی ئازادی عێراق ئەم دیاردەیە بنەبڕ نەکراوە و هەر بەردەوامە، بەگوێرەی سەرژمێریەکی ساڵی ٢٠٢١ کە لە هەولێر و سلێمانی ئەنجامدار و کۆدیان بۆ کردن نزیکەی ٢٠ هەزار ئۆتۆمبێل کۆدیان پێدرا، ئەو کاتە کەنەتوانرا چارەسەرێکیان بۆ بدۆزرێتەوە.

دەشڵێت:” تاوەکو ئەمڕۆ هێنان و هاتنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەردەوامە و ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە بە پێی ئامارە نافەرمیەکان زیاتر لە ٣٠ هەزار ئۆتۆمبێل بونی هەیە ، ٣٠ هەزار ئۆتۆمبێل بەسەر کوڕی فەقیر و هەژارا ساخ بۆتەوە و بەبێ ئەوەی چارەنوسیان دیار بێت”.

ئەو ئەفسەرە لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا دەڵێت:”ئێستا ئەمانە بوون بە واقعی حاڵ، هێشتا چارەسەر کردنیان کارێکی گران نیە، لە ڕێگەی لێژنەیەکەوە دڵنیایی لە سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکان بکرێتەوە و پاشان لەبەرامبەر بڕێک ڕسوماتدا تۆمار بکرێت، ئەمە لەبەرژەوەندی ئەمنی و دارایی و خەڵکدایە”.

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێران دەستی پێكرد
پێت هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێران دەستی پێكرد
بەهۆی رژانی رۆنی رەش لەم رێگایە هاووڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە
دوات بەهۆی رژانی رۆنی رەش لەم رێگایە هاووڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە
پەیوەندیدار