بەم مەرجە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:” دوای پەسەندکردنی خشتەی بودجەی (٢٠٢٤)، گرفتی مووچە ناهێڵدرێت بە مەرجێك كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەمەڕ (تەوتین) پێش كۆتایی ساڵ بە كۆتا بگات.

عەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، دوای پەسەندکردنی خشتەی بوودجەی ٢٠٢٤ لە لایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزین دەكات.

دەشڵێت:”لە (٦/٣)ی مانگ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەڕلەمان ئەم مەلەفەی بەكۆتا هێنا، ئیتر لە ئەمڕۆ بەدواوە پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان بە جوڵە دەخرێن و گرفتی مووچە ناهێڵدرێت بە مەرجێك كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەمەڕ (تەوتین) پێش كۆتایی ساڵ بە كۆتا بگات.

بەهۆی رژانی رۆنی رەش لەم رێگایە هاووڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە
پێت بەهۆی رژانی رۆنی رەش لەم رێگایە هاووڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە
دەربارەی ڕووداوەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە درا
دوات دەربارەی ڕووداوەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە درا
پەیوەنیدر