سەرۆککۆماری عێراق هەڵوێستی لەسەر وادەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند



لە بەیاننامەیەکدا سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە بریارەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

دەقی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی کۆمار:

پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین، کە لەلایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

پرۆسەی دیموکراسی جێگای شانازییە بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان و سیستمی دەستوریی فیدراڵیی دیموکراسییمان لەسەر ئیرادەی گەل و پابەندبون بە دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە بنیاتنراوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێنەرایەتی پایەیەکی بنەڕەتی پرۆسەی دیموکراسی و گەشەسەندنی سیاسیمان دەکات و تەنها پرۆسەیەکی هەڵبژاردن نییە؛ بەڵکو دەربڕینێکی راستگۆیانەی ئیرادەی گەل و خواستی بەشداریکردنی چالاکانەیەتی لە داڕشتنی داهاتوی وڵاتەکەیان.

ئێمە پێزانینی خۆمان بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەردەبڕین بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی لەپێناو رێکخستنی ئەم پرۆسە شایستەیەی هەڵبژاردن، هیوادارین هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و پاكی و بێگەردی و شەفافیەت لە هەڵبژاردنەکاندا. داوا لە رۆڵە دەنگدەرەکانی نیشتمانمان لە هەرێم دەکەین بەشێوەیەکی بەرفراوان و کاریگەرانە بەشداربن بەمەبەستی دەربڕینی ئیرادەی راستەقینەی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

لە مانگی ئایار داهاتی نەوت زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە
پێت لە مانگی ئایار داهاتی نەوت زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە
کۆپتەرە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی بەرواری باڵادا دەسوڕێنەوە
دوات کۆپتەرە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی بەرواری باڵادا دەسوڕێنەوە
پەیوەنیدر