کۆڵبەرێکی کورد سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا



کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی کاری سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا، کە ئەم سزایە بەپێی دانپێدانانی زۆرەملێی و لەژێر فشاری حکومەتی ئێران بووە.

ئیدریس ئالی، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت کە نزیک بە سێ مانگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارە بە سەریدا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیدریس ئالی، تەمەن ٣١ ساڵ و باوکی دوو منداڵ لەلایەن لەقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل”سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە.

ئیدریس ئالی نزیکەی سێ مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە سەردەشت دەستبەسەرکرا و لە کۆتاییدا بۆ بەندی سیاسیی بەندیخانەی ئورمیە گواستراوەتەوە.

دۆسیەکەی ئیدریس ئالی دوای ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سزای سێدارەکەی بۆ دیوانی باڵای وڵات نێردراوە، ناوبراو تاوەکو ئێستا لە مافە سەرەتاییەکان وەکو دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

جێ ئاماژەیە کە ئەم دۆسیەیە سەرەڕای ئیدریس ئالی، چوار تۆمەتباری دیکەی هەیە کە هەموویان دوای ماوەیەک دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا
پێت نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا
سەربازانی ئیسرائیل سەگ بەردەدەنە ژنێکی بەساڵاچووی فەلەستینی
دوات سەربازانی ئیسرائیل سەگ بەردەدەنە ژنێکی بەساڵاچووی فەلەستینی
پەیوەندیدار