نرخی دۆلار دابەزی



بانکی ناوەندی زیاتر لە 274 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی کەمێک دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 274 ملیۆن و 872 هەزار و 246 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 254 ملیۆن و 495 هەزار و 250ی حەواڵە و 20 ملیۆن و 376 هەزار و 996 دۆلاریشی بە نەخت بووە.

دوای بەرزبوونەوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئەمڕۆ نرخی دۆلار کەمێک دابەزی و 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پیوەدەکرێت:

بۆرسەی هەولێر 146 هەزار و 800 دینار

بۆرسەی سلێمانی 146 هەزار و 850 دینار

بۆرسەی بەغدا 146 هەزار و 900 دینار

بۆرسەی بەسڕە 146 هەزار و 900 دینار

سێ کەس بە تۆمەتى لەحیمکردنەوەى ئۆتۆمبێلى بڕاوە دەستگیرکران
پێت سێ کەس بە تۆمەتى لەحیمکردنەوەى ئۆتۆمبێلى بڕاوە دەستگیرکران
کاندیدێکی شوێنگرەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی کشایەوە
دوات کاندیدێکی شوێنگرەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی کشایەوە
پەیوەندیدار