سووریای دیموكرات هۆشداری دەدات



 

ئەنجومەنی سوریای دیموكرات سەبارەت بە كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگریی دەوڵەتی توركیا، حكومەتی دیمەشق و ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بە ئەوەكرد”ئێمە وەك مەسەدە بە گومانەوە لە كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی حكومەتەكانی توركیا، سووریا بە پشتیوانی ڕووسیا دەڕوانین. ئێمە ڕشتنی خوێنی گەلی سووریا لە پێناو هەڵبژاردنی ئاكەپە و بەشداری حكومەتی دیمەشق لەو پەیمانانەدا شەرمەزار دەكەین”.

ڕاشیگەیاند “خۆمان بە قەرزداری گیانبازی شەهیدان، زیندانیان و كۆچبەرانی سووریایی دەزانین. هاوكات ئێمە پەیوەستین بە ئەركە مێژویی و ئەخلاقییەكەمان بەرامبەر بە سووریا”.

ڕوونیشیكردەوە “ئەم قۆناغە هەستیارە كە گەلی سووریا پێیدا تێپەڕ دەبێت پێویستی بە یەكگرتوویی هەیە بۆ ئەوەی هەموو ناكۆكی و ململانێكان كە دوژمنانی گەلی سووریا بە گوێرەی خۆیان بەكاریان دەهێنن، تێپەڕێنن. هەروەها داوا لە هەموو گەلی ئازادی خوازی سووریا دەكەین كە داهاتووی وڵات و خەونی ئازادیمان لە لێواری لەناوچووندایە، دەبێت هەموو ناكۆكییەكان بخرێنەلاوە”.

دەشڵێت “هیچ ماف و بەرژەوەندییەك لە سەرووی بەرژەوەندی و مافی گەلی سووریاوە بوونی نییە. هەروەها ئێمە داوا لە هەموو گەلە ئازادیخوازەكەمان دەكەین كە لە دژی ئەو هاوپەیمانێتییە بوەستنەوە و شكستی پێبهێنن. دەبێت هێزە شۆڕشگێڕەكان لە دژی سەرەڕۆیی و بازرگانانی خوێنی گەلی سووریا یەكبگرن”.

لەلایەكی دیكەوە فەوزە یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە بۆ ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند توركیا لە دروستكردنی هاوپەیمانێتییەك لەگەڵ دیمەشق و ڕووسیا ئامانجی نانەوەی شەڕی ناوخۆیە لە سووریا لەناو پێكهاتەكانی سووریادا.

لە بەسرە دوو ڕۆژ دەوام ڕاگیرا
پێت لە بەسرە دوو ڕۆژ دەوام ڕاگیرا
سەرۆكی شارەوانی پاریس سەردانی ناوەندی ئەحمەد كایای كرد
دوات سەرۆكی شارەوانی پاریس سەردانی ناوەندی ئەحمەد كایای كرد
پەیوەنیدر