ڕاوێژکارێکی سودانی: 18 جۆر دەرمانی شێرپەنجە بەرهەمدەهێنین



ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت 18 جۆر دەرمانی شێرپەنجە بەرهەمدەهێنن و 76 داواکاریشیان بۆ دروستکردنی کارگەی دەرمان پێشکەش کراوە.

حەمودی لامی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی و پەرەپێدان و کەرتی تایبەت لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە ڕایگەیاند، کارگەکانی دروستکردنی دەرمان 30٪ی پێداویستی ناوخۆ دابین دەکەن و تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەکە بۆ نیوە بەرز دەکەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە عێراق 18 جۆر دەرمانی شێرپەنجە لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنێت و 76 داواکاریشیان بۆ دروستکردنی کارگەی نوێ بەدەست گەیشتووە.

ڕاوێژکارەکەی سودانی باسی لە زۆریی کارگەکانی چیمەنتۆ و ئاسن کرد و ڕایگەیاند، عێراق ساڵانە 10 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ و 13 ملیار خشت بەرهەمدەهێنیت و هێشتا کارگەی دیکەش لە دروستکردندان، جگە لەوەش بەرهەمهێنانی ئاسن لە ڕێژەی پێدوایستی ناوخۆیی زیاترە.

حەمودی لامی ڕاشیگەیاند، ئێستا 33 هەزار کارگە لە عێراقدا کاردەکەن و نزیکەی 60 هەزاریش لەکارکەوتوون.

دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا گیرا
پێت دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا گیرا
باڵیۆزی ئەمریکا: پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین
دوات باڵیۆزی ئەمریکا: پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین
پەیوەنیدر