باڵیۆزی ئەمریکا: پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین



باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژی  ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە ڕایگەیاند، “هیوادارین هیچ دواخستنێکی دیکە ڕوونەدات”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە پلاتفۆڕمی X  پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠ی تشرینی یەکەم دەکەین.

وتیشی، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە هەڵبژاردنێکی شەفاف و  یەکگرتوو بەڕێوەبچێت.

جەختی لەوەشکردەوە، چەندین جار هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا، هیوادارین هیچ دواخستنێکی دیکە ڕوونەدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە زۆرینەی دەنگ، پێشوازی لەو وادەیە کرد کە سەرۆکی هەرێم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری کرد لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.

 

ڕاوێژکارێکی سودانی: 18 جۆر دەرمانی شێرپەنجە بەرهەمدەهێنین
پێت ڕاوێژکارێکی سودانی: 18 جۆر دەرمانی شێرپەنجە بەرهەمدەهێنین
مردنێکی بێدەنگ هەڕەشە لە جیهان دەکات
دوات مردنێکی بێدەنگ هەڕەشە لە جیهان دەکات
پەیوەندیدار