ئەمڕۆ تۆمارکردنی ناوی پارت و هاوپەیمانییەکان کۆتایی دێت



وادەی تۆمارکردنی ناوی پارت و هاوپەیمانییەکان کۆتایی دێت، ئەویش دوای ئەوەی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی ڕاگەیەندرا.

لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانی، حزب و کاندیدەکانی پەرلەمانی کوردستانیش کۆتایی دێت.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەکەی بۆ ئەمڕۆ درێژکردەوە.

تا ئێستا نزیکەی 12 حزب و هاوپەیمانی و زیاتر لە 75 کاندیدی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون کە بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

مردنێکی بێدەنگ هەڕەشە لە جیهان دەکات
پێت مردنێکی بێدەنگ هەڕەشە لە جیهان دەکات
کردنەوەی فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕووی هاووڵاتییاندا دواخرا
دوات کردنەوەی فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕووی هاووڵاتییاندا دواخرا
پەیوەنیدر