کردنەوەی فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕووی هاووڵاتییاندا دواخرا



وەزارەتی گواستنەوەی عێراق کاتی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای بەڕووی هاووڵاتییاندا دواخست و هۆکارەکەشی بۆ بابەتی تەکنیکی و گەرانەوەی حاجییان دەگەڕێنێتەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە پەرۆشیمان بۆ زامنکردنی بەرزترین ئاستی ئاسایش و ئاسانکردنی کارەکان، کردنەوەی فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕووی هاووڵاتییاندا دواخرا.

ڕوونیشیکردەوە کە کردنەوەی ڕێژەیی فڕۆکەخانەکە تا تەواوکردنی گەڕانەوەی حاجییان و جێبەجێکردنی ئەو پلانەی لەو چوارچێوەیەدا داڕێژراوە، دواخراوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەوەشیخستەڕوو لە کاتی دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ پلانەکەدا، ڕۆژی کردنەوەی فڕۆکەخانە ڕادەگەیەندرێت.

بڕیاربوو لەمڕۆوە ڕێڕەوێکی تایبەت بە هاتووچۆی هاووڵاتییان بکرێتەوە بۆ ئەوەی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بگەنە ناو فڕۆکەخانەکە بۆ گەشتکردن یاخود پێشوازیکردن لە گەشتیارانیان، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

ئەمڕۆ تۆمارکردنی ناوی پارت و هاوپەیمانییەکان کۆتایی دێت
پێت ئەمڕۆ تۆمارکردنی ناوی پارت و هاوپەیمانییەکان کۆتایی دێت
لە کوردستان ماددە ھۆشبەرەکان بەرەو ھەڕەشەیەکی گەورە دەچێت
دوات لە کوردستان ماددە ھۆشبەرەکان بەرەو ھەڕەشەیەکی گەورە دەچێت
پەیوەندیدار