لەبارەی دەروازە سنوورییەکان عێراق بڕیاریدا



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی بۆ دەروازە سنوورییەکان دەرکرد و دەڵێت” لە مانگی ئەیلوولەوە کارکردن بە سیستمی کاغەز لە دەزگا گومرگییەکان ڕادەگیرێت”.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بەدواچوونی بۆ چۆنێتی جێبەجێکردنی بەستنەوەی تۆڕی دەروازە سنوورییەکان کرد و داوای تەواوکردنی هەرچی زووی سیستمی ئەلکترۆنی لە دەروازەکان کرد،

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەتایبەت گفتوگۆ لەبارەی  کارکردن لە قۆناغی دووەمی سیستمی (ئەسیکۆدا) و قۆناغی یەکەمی سیستمی ئیدارەی دەروازە سنوورییەکان، و تەواوکردنی تۆڕەکانی پەیوەندیکردنی نێوانیان و سیستمی چاودێریی بارهەڵگرەکان و کێشکردنیان کراوە.

سودانی جەختیکردۆتەوە لە گرنگیدان بەم بابەتە و بایەخی تەواوی لە ڕووی  ئابووری، ئیداری، چاودێری و تەکنەلۆجی و زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت ، و دووپاتیشیکردۆتەوە ، لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ پێشخستنی کەرتی ئابوری و بە ئەلکترۆنیکردنی دامەزراوەکان وەک کاری لە پێشینەی حکومەت.

پێت بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
ئالودەبوون بە زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکان نیشانەی نەخۆشییەکە!!!
دوات ئالودەبوون بە زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکان نیشانەی نەخۆشییەکە!!!
پەیوەندیدار