مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ دیاری كردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕادەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كرا.
ئەمڕۆ چوار شەممە، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بە ئاگاداری و ڕەزامەندی لایەنە نێودەوڵەتییەكان و لایەنەكانی هەرێم، ڕۆژی 20ی تشرینی یەكەمی 2024 بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ دیاری كردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كراوە.
ڕاشیگەیاندووە، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان هاریكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆن بكن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراودا ، كە 20-10-2024 دەبێت.
جەختیشی كردۆتەوە، كە مەرسومە هەرێمییەكە لە كاتی دەرچوونیەوە كاری پێدەكرێت.