پاسپۆرت بڕیارێکی گرنگی دا



بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە چیدی کار بە بەڵگەنامەیەک ناکرێت و دەڵێت” ئەم بڕیارە هاووڵاتیانی دانیشتووی دەرەوەی هەرێمیش دەگرێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بەبڕیارێکی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی بەغداد کارکردن بەسورەد قەیدی ئەلیکترۆنی لەتەواوی بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی عێراق و هەرێم ڕاگیراوە،

ئاماژەی بەوەشکرد،  بۆ لەمەودوا هەر هاووڵاتیەک بیەوێت ببێتە خاوەت پاسپۆرتی عێراقی دەبێت کارتی نیشتیمانی پێبێت پاشان مامەڵەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت بەپێچەوانەوە ئەگەر سورەد قەیدی ئەلیکترۆنی بێنیت لەشوێنی کارتی نیشتیمانی ئەوا مامەڵەکەی بۆئەنجام نادرێت.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەم بڕیارە ئەو هاووڵاتیانەش دەگرێتەوە کە لەوڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە یان دەگەڕێنەوە و  بیانەوێت مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت ئەنجام بدەن.

مەرسومی هەرێمی بۆ كاتی هەڵبژاردن درایە كۆمسیۆنی عێراق
پێشت مەرسومی هەرێمی بۆ كاتی هەڵبژاردن درایە كۆمسیۆنی عێراق
هەڤاڵ ئەبوبەکر: سلێمانی ئارامترین شاری عێراقه‌
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەکر: سلێمانی ئارامترین شاری عێراقه‌
پەیوەندیدار