پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی ئارامترین شاری عێراقه و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نیه و بۆ کاری مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنرێت و تێكه‌ڵی هیچ كارێكی سیاسی و سه‌ربازی نه‌بووە.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، جگه له هێڵه‌كانی توركیا، كه ئێستا به‌بڕیارێك ناهێڵرێت گه‌شت بۆ سلێمانی ئه‌نجامده‌ن، هه‌ومو هێڵه‌كانی دیكه گه‌شتیان بۆ سلێمانی هه‌یه و ژماره‌ی گه‌شته‌كانیان زیادكردووە.
ڕاشیگەیاند، “هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌مەوە كه سلێمانی ئارامترین و ئاسایشترین پێگه‌ی جوگرافییه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا”.
وتیشی، “به به‌رپرسیارێتییه‌وه ئه‌م ڕسته‌یه ده‌ڵێم، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی مه‌ده‌نییه و تێكه‌ڵی هیچ كارێكی سیاسی و سه‌ربازی نه‌بووه و نابێت”.
لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 2023وه تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی به‌ڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داخستووه و له‌ئێستاشدا ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ 7ی کانونی دووەمی ساڵی 2025 درێژكراوه‌ته‌وه.