چوار پزیشكی كورد لە یەكەمەكانی سەر ئاستی عێراق بوون



چوار پزیشكی نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوون لەسنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و خوێندكاری بۆردی عەرەبی بۆ نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوون لەسەر ئاستی عێراق، توانیان پلەیەكی نایاب بەدەست بهێنن و بەسەركەوتوویی ئەو قۆناغە تێپەڕێنن.

(د.ئەڤین سەعدی داود) لەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی توانی پلەی یەكەمی بۆردی عەرەبی بەدەست بهێنێت، هەروەها (د.ژیان مەحمود محەمەد جاف) توانی پلەی سێیەم و (د.ڕاز سیروان حەمە شەریف) پلەی شەشەم و ( د.هۆزان محەمەد ) توانی پلەی نۆیەمی بۆردی عەرەبی بەدەست بهێنن.

لای خۆشیەوە، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پیرۆزبایی لە چوار پزیشكە سەركەوتووەی بۆردی عەرەبی دەكات و هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامیان بۆ دەخوازێت بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.

حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
پێشت حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
نرخی زێر لە بازاڕەکان دابەزی
دواتر نرخی زێر لە بازاڕەکان دابەزی
ەیوەندیدار