حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی لەسەر ڕۆژی هەڵبژاردن ڕاگەیاند



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە زۆرینەی دەنگ، پێشوازی لەو وادەیە دەکات کە سەرۆکی هەرێم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری کردووە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران “بەزۆرینەی دەنگ” پێشوازی لە وادەی دیاریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە.

ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیراندا “کۆدەنگی” لەسەر ئەو وادەیە نەبووە کە سەرۆکی هەرێم بۆ هەڵبژاردن دیاری کردووە.

پێشتریش دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی دابوو بەو ناکۆکییە و ڕایگەیاندبوو کە هەموو لایەنەکان لەسەر 20ی تشرینی یەکەم کۆک نەبوون کە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکراوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتدا هاتووە: “وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ پاڵپشتی لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی سەرکەتووانە”.

 

پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پێشت پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
وەزارەتی کارەبا: دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە
دواتر وەزارەتی کارەبا: دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە
ەیوەندیدار