دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، سەرۆکی هەرێم وادەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاریکرد، بەڵام وتەبێژی سەرۆکایەتی دەڵێت: “هەموو لایەنەکان لەسەر وادە نوێیەکە کۆک نەبوون”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.

ئەوەشیخستەڕوو کە بڕیارەکە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت و دەبێت هەموو لایەنەکانیش پێوەی پابەند بن.

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی نەشاردەوە کە هەموو لایەنەکان “کۆک نەبوون” لەسەر ئەو وادەیەی دەستنیشانکراوە، بەڵام بڕیارەکە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی سەرۆکایەتی هەرێم دراوە.

بە پێی یاسای هەڵبژاردن هەرێمی کوردستان لە چوار بازنەی هەڵبژاردن پێکدێت و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانیش لە 100 کورسی پێکدێت کە پینجیان بۆ پێکهاتەکان دیاریکراوە.

گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە و هاووڵاتییان دڵنیادەکرێنەوە
پێشت گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە و هاووڵاتییان دڵنیادەکرێنەوە
قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان دەکرێتەوە
دواتر قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان دەکرێتەوە
پەیوەندیدار