بە تۆمەتی دزینی ئارد و عەلەف تۆمەتبارێک دەستگیرکرا



تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، کە زیاتر لە 100 فەردە ئارد و عەلەفیی لە خاوەنی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵ دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک کە خاوەنی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵە و بە وتەی خۆی زیاتر لە 100 فەردە ئارد و 50 فەردە عەلەفی لە کێڵگەکەی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە بە کەمتر لە 10 کاتژمێر تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بە وتەی خۆی ئەو بووە ئارد و عەلەفی لە سکاڵاکار دزیوە، دواتر بە فەرمانی دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

دەستكەوت و ناوەڕۆك … نەك نازناو و ڕواڵەتی بێ ناوەڕۆك
پێت دەستكەوت و ناوەڕۆك … نەك نازناو و ڕواڵەتی بێ ناوەڕۆك
وەزارەتی کارەبا: لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە
دوات وەزارەتی کارەبا: لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە
پەیوەندیدار