وەزارەتی کارەبا: لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە



وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، کۆمپانیای دانەغاز هەناردەکردنی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە ڕاگرتووە و بە هۆیەوە دوو هەزار مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمیبووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کاتژمێر 9:00ی بەیانی دانەغاز هەناردەکردنی غازی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕەوە ڕاوەستاند، بەهۆیەوە دوو هەزار مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە هەردوو تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕێگەی سەنتەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمەوە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاسایبوونەوەی دۆخی کارەبا.

پێشتریش ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، کۆمپانیای دانەغاز دابینکردنی غازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگرتووە و بە هۆیەوە کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە.

وتیشی: نزیکەی سێ هەزار وات کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە.

لای خۆشیەوە غالب مارف بەرێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، كاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ لەكۆمپانیای دانەغازەوە بەهۆكارێكی نادیار كوژاندنەوەی گشتی بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز ڕوویداوە و بەو هۆیەشەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوەو ناتوانرێرت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ بكەین.

وتیشی: ئێستا زۆربەی فیدرەكان كوژاونەتەوە بەهۆڵەكانی تاقیكردنەوەشەوە تا ئەوكاتەی كێشەی دانەغاز چارەسەردەبێت و بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

بە تۆمەتی دزینی ئارد و عەلەف تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
پێت بە تۆمەتی دزینی ئارد و عەلەف تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
کارەبای سلێمانی دەربارەی بڕینی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات
دوات کارەبای سلێمانی دەربارەی بڕینی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار