ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە و کارەبا و حاجییان کۆدەبێتەوە



بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا دۆسیەکانی مووچەی فەرمانبەران و کارەبا و حاجییان تاوتوێ بکرێن.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی سێ تەوەر.

تەوەری یەكەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە ڕەوشی خزمەتگوزاری كارەبا لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازی داشكاندنی رێژەی (%50)ی پارەی كەڵەكەبووی كارەبا لای هاووڵاتیان.

خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە ڕەوشی حاجیان تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.

لە دوایین بڕگەی کۆبوونەوەکەشدا بابەتی پەیوەندیدار بە لیستی مووچەو بە بانكیكردنی مووچە و هاوكاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دەخرێتەڕوو.

پێنج سەدەیە کۆشکی باڵندەکانی عوسمانی جوانییەکەی پاراستووە
پێت پێنج سەدەیە کۆشکی باڵندەکانی عوسمانی جوانییەکەی پاراستووە
بە ھۆی گەرماوە دەوامی دامودەزگاکان لە کەرکووک کەمکرایەوە
دوات بە ھۆی گەرماوە دەوامی دامودەزگاکان لە کەرکووک کەمکرایەوە
پەیوەندیدار