شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: تا كۆتایی ھەفتەی داھاتوو پلەكانی گەرما جێگیر دەبن.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری بارستە ھەوا ساردەكانی باكوور بۆ سەر ناوچەكانی توركیا و باكووری ئێران و كاریگەری لاوەكی لەسەر كەشی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ڕێگر ئەبێت لەبەردەمی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.
ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ھەفتەی داھاتوو ڕێكەوتی 4/7/2024 پلەكانی گەرما تا ڕادەیەك لەم ئاستەی ئێستادا جێگیر ببێت و بەرزبوونەوەی زیاتر بە خۆیەوە نەبینێت .
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراوی ناوچەكان لەو ماوەیەدا بەگشتی (ھەولێر و ڕاپەڕین نزیكەی 42 پلە و سلێمانی نزیكەی 40 پلە و دهۆك و زاخۆ و هەڵەبجە نزیكەی 41 پلە و كەركوك 43 پلە و گەرمیان 43 بۆ 45 پلە) دەبێت.