نرخی دۆلار شكا



بانكی ناوەندی خستنەبازاڕی دۆلار زیاد دەكات و بەهۆیەوە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دینار ڕووی لە دابەزین كردەوە دوای ئەوەی گەیشتە سەرووی 148 هەزار دینار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار دوای ئەوەی گەیشتە 148 هەزار دینار، ئەمڕۆ ڕووی لە دابەزین كردۆتەوە و ئێستا بەهای 100 دۆلار بە 147 هەزار و 500 دینارە.

ڕاشیگەیاند، لەماوەی پشووی جەژندا نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، تاوەكو ئەوەی دوێنێ‌ گەیشتە 148 هەزار و 300 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەگەڵ كۆتایی هاتنی پشووی جەژن، بانكی ناوەندی ڕۆژانە بڕی زیاتر لە 270 ملیۆن دۆلار دەخانە بازاڕەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بڕی كاشی كەم بووە، بۆیە تا ئێستا بەتەواوی نرخی دۆلار دانەبەزیوەتەوە بۆ نرخی پێش جەژن، كە لە 145 هەزار دیناردا بوو.

 

تەندروستی و داواكاری گشتی لەسەر لەباربردنی كۆرپە هاتنەدەنگ
پێت تەندروستی و داواكاری گشتی لەسەر لەباربردنی كۆرپە هاتنەدەنگ
لە بری فرمێسکڕشتن و تەرمهێنانەوە…
دوات لە بری فرمێسکڕشتن و تەرمهێنانەوە…
پەیوەنیدر