بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، گەنجێك ئاگری لە جەستەی خوشكەكەی بەرداوە و 80%ی سووتاوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سەنتەری شاری دهۆک، گەنجێک دوای ئەوەی بە سەختی لە خوشکەکەی دەدات، ئاگری تێبەردەدات و بەوهۆیەوە 80٪ی جەستەی سووتاوە.
ڕاشیگەیاندووە، لە پاش چوار کاتژمێر لە ڕووداوەکە تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.