دیپلۆماتکارێکی دیاری چینی داوای بەردەوامی دیالۆگی نێوان چین و ئەمریکا دەکات



دیپلۆماتکاری باڵای چین، وانگ یی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١-١-٢٠٢٣، لە یەکەم لێدوانیدا لە دوای دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی حزبی شیوعی دەسەڵاتدار، ڕایگەیاند، پێویستە چین و ئەمریکا بەدوای گفتوگۆدا بگەڕێن نەک ڕووبەڕووبوونەوە، و خۆیان لەو هەڵانە بەدوور بگرن کە لە سەردەمی جەنگی سارد دا، ئەنجامدراون.

 

لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی فەرمی پارتەکەیدا بڵاوکراوەتەوە، وانگ داوای لە وڵاتانی زلهێز کردووە “نموونەیەک بن” لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەندین ئاڵنگاری و ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی هاوکارییەکانی چین لەگەڵ ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٢٢دا کردووە.

 

لە وتارەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بەدواداچوونمان بۆ ڕێگەی دروستکردووە بۆ ئەوەی هەردوو وڵاتی گەورەی چین و ئەمریکا لەگەڵ یەکتردا ڕێکبکەون.

 

ناوبراو جەختی کرد: پێویستە هەردوو وڵات ڕێگایەکی گونجاو بۆ ڕێزگرتنی هاوبەشی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و هاوکاریی دابڕێژن و پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا بۆ ڕێڕەوی ڕاستی سەلامەتی و سەقامگیری بگەڕێننەوە.

ئەم وتانەی وانگ یی، لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نیگەرانی خۆی لە پاڵپشتی چین بۆ ڕووسیا دەربڕی لە کاتێکدا شەڕ لە ئۆکراین بەردەوامە، دوای ئەوەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و شی جین پینگ هاوتا چینییەکەی کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیییان ئەنجامدا.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەڵیت؛ پەکین بانگەشەی بێلایەنی دەکات، بەڵام هەڵسوکەوتەکانی دەریدەخەن کە هێشتا وەبەرهێنان لە پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ ڕووسیادا دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن “لە نزیکەوە چاودێری چالاکییەکانی پەکین دەکات”.

 

ئاری هەرسین نامەیەک بۆ بافڵ تاڵەبانی دەنێرێت
پێشت ئاری هەرسین نامەیەک بۆ بافڵ تاڵەبانی دەنێرێت
پیۆنگ یانگ، بە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی هاتە ساڵی نوێ
دواتر پیۆنگ یانگ، بە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی هاتە ساڵی نوێ
پەیوەندیدار