نەخۆشییەك بۆتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی گوێز لە كوردستان



مامۆستایەکی زانکۆ هۆشداری لەنێوچوون و کەمبوونەوەی دارگوێزەکان لە زۆربەی ناوچەکانی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەکەوە دەدات و دەڵێت: “نەخۆشییەکە بەمدواییە تووشی دارەکان بووە” و داوا دەكات، وەزارەتی كشتوكاڵ و حكومەت هاوكاری جوتیاران بكات.

د. مەجید حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییی ڕووەکەکان لە کۆلێژی زانستە ئەندازییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت: نەخۆشییەک هەڕەشەی لاوازیی دار گوێزەکانی باڵەکایەتی و کەمبوونەوە و بێکوالیتیی بەرهەمەکانیان دەکات.

ڕاشیگەیاندووە، چەند ساڵێکە نەخۆشی ئەنسراکنۆز (Anthracnose) کە هۆکارەکەی چەند جۆرە کەڕوویەکە بەناوەکانی (Colletotrichum sp) و (Gnomonia) بەشێوەیەکی بەربڵاو تووشی دارگوێزەکانی دەڤەری باڵەکایەتی و ناوچەکانی دیکەی کوردستان لەوانە (هەورامان و هەڵەبجە و شارباژێر) بووە، کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی زیاتر لە نیوەی بەرهەمی گوێز و لاوازکردنی دارەکان و خراپکردنی کوالیتیی بەرهەمی گوێز.

ئەو نەخۆشییە بریتییە لە: پەلەی رەش و قاوەیی باو و تۆخ بە شێوەی ناڕێک و بە قەبارەی جیاواز لەسەر گەڵا و لقە گەنجەکان و دروست دەکات. لەگەڵ دەرکەوتنی گەڵا نوێیەکان لە سەرەتای بەهار ئەو نەخۆشیە دەردەکەوێت کاتێک رێژەی باران و شێ و با زۆرە، ئەو نەخۆشیە گەشە دەکات و بڵاودەبێتەوە، بەتێپەڕبوونی کات جۆری کەڕووی دیکەش بەشدار لە گەشە و نیشانەکانی ئەو نەخۆشیە بەشدار دەبن.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ ڕوونی كردۆتەوە، ئەو نەخۆشییە لە ساڵانی داهاتوو مەترسیەکەی زیاتر دەبێت، بەڵام ئەوەی سەیرە، 10 ساڵ لەمەوبەر ئەو نەخۆشییە نەبووە، بەڵام چوار پێنج ساڵێکە نەخۆشییەکە بەزۆری بڵاوبووەتەوە.

ئەو پسپۆڕە دەڵێت: بەهۆی بەرزیی دارگوێزەکانەوە بەکارهێنانی دەرمان و دژەکەڕوو بەدەست زەحمەتە، دەکرێت بە ئامێری تایبەت بکرێت، وەك درۆنی كشتوكاڵی، بەڵام ئەو ئامێرانە لە کوردستان نین و پێی وایە “ئەو نەخۆشییە چارەسەردەبێت بە پێدانی رێنمایی بە خاوەن باخەکان، دابینکردنی دەرمان و ئامێری رشاندنی دژە کەڕوو، بەکارهێنان و دابینکردنی درۆن بۆ رشاندنی دژەکەڕووەکان”.

جەختیشدەكاتەوە لە بەکارهێنانی دەرمان لە سەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە و دواتر لە وەرزی پاییز لە دوای هەڵوەرینی گەڵای دار گوێزەکان و لەنێوبردنی گەڵاکان، کە کەڕووەکەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو بەسەرەوە دەمێنێتەوە.

لە شارێكی هەرێم كەسێك ئاگر لە جەستەی خوشكەكەی بەردەدات
پێت لە شارێكی هەرێم كەسێك ئاگر لە جەستەی خوشكەكەی بەردەدات
چەند قاچاخچییەكی یەختە ژێرئاوكەوتووەكەی ئیتاڵیا دەستگیركران
دوات چەند قاچاخچییەكی یەختە ژێرئاوكەوتووەكەی ئیتاڵیا دەستگیركران
پەیوەندیدار