ڕۆژ و كاتژمێرەكانی پێدانی ئاو بە خەڵكی سلێمانی ڕاگەیەنرا



 

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ گرفتێك لە دابەشكردنی ئاو بۆ گەڕەكەكانی سلێمانی دروست نەبووە و دەشڵێت: سێ‌ ڕۆژ جارێك ئاو دەدرێت بە هاووڵاتیان.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایگەیاندووە، هیچ گرفتێك لە دابەشكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان بۆ گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دروست نەبووە.

ڕاشیگەیاند، گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بە سێ ڕۆژ جارێك ئاویان پێدەگات، بەپێی بەرز و نزمیی گەڕەكەكان پێدانی كاتژمێرەكانی ئاو گۆڕانكاری بەسەردادێت، لەو گەڕەكانەی هەڵكەوتەی جوگرافییان بەرزە كاتژمێرەكانی پێدانی ئاو كەمترە.

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی وتیشی، “بیرۆكەی دانانی پێوەری ئاو بۆ ئەوەبوو كە ئاو بەفیڕۆ نەدرێت و لەو رێگایەوە توانراوە ئاستی بەفیڕۆدانی ئاو كەمبكرێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەڕێگەی هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوكان و پڕۆژەی ئاوی سەرچنارەوە، ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ خەڵكی شاری سلێمانی و دەورووبەەری دابین دەكات، كە ژمارەی دانیشتووانی نزیكەی 2 ملیۆن كەس دەبێت.

 

چەند قاچاخچییەكی یەختە ژێرئاوكەوتووەكەی ئیتاڵیا دەستگیركران
پێت چەند قاچاخچییەكی یەختە ژێرئاوكەوتووەكەی ئیتاڵیا دەستگیركران
قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری هەڵبژاردن
دوات قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری هەڵبژاردن
پەیوەنیدر