قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری هەڵبژاردن



جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێكی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاریی هەڵبژاردن كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن، بە تایبەتیش کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری تەواوی کردوە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن.

ڕاشیگەیاندووە، نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆڵی گرنگ ببینن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بە جۆرێک، کە ئەنجامەکەی جێی متمانەی هاووڵاتییانی هەرێم بێت.

 

ڕۆژ و كاتژمێرەكانی پێدانی ئاو بە خەڵكی سلێمانی ڕاگەیەنرا
پێت ڕۆژ و كاتژمێرەكانی پێدانی ئاو بە خەڵكی سلێمانی ڕاگەیەنرا
هاووڵاتییان سکاڵا لەسەر بریکارەکانی خۆراک تۆمار دەکەن
دوات هاووڵاتییان سکاڵا لەسەر بریکارەکانی خۆراک تۆمار دەکەن
پەیوەنیدر