بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم کەشی پێشبینی کراوی ڕۆژانی ئایندەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای 48 کاتژمێری ئایندەوە ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، خێرای با مامناوەند دەبێت و سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت و دەگاتە 45 پلەی سیلیزی، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت و دەگاتە 29 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 43

سلێمانی : 41

دهۆک : 41

کەرکووک : 44

هەڵەبجە : 42

زاخۆ : 43

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 29

گەرمیان : 45

 

 

سەرۆکایەتی کۆمار ئازادکردنی زیاتر لە 12 هەزار دەستگیرکراوی ڕاگەیاند
پێت سەرۆکایەتی کۆمار ئازادکردنی زیاتر لە 12 هەزار دەستگیرکراوی ڕاگەیاند
سوپای تورکیا هێز بۆ ئامێدی ڕەوانە دەکات
دوات سوپای تورکیا هێز بۆ ئامێدی ڕەوانە دەکات
پەیوەنیدر