قەیس خەزعەلی ھەڕەشەی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات



سکرتێری گشتی عەسائیبی ئەھلی حەق ڕایگەیاند، “ئەگەر ئەمریکا پاڵپشتی لە ھێرشی ئیسرائیل بۆسەر حزبوڵڵای لوبنان بکات، ئەوە بەرژەوەندییەکانی لە عێراق و ناوچەکە دەکرێنە ئامانج”.

قەیس خەزعەلی،سکرتێری گشتی عەسائیبی ئەھلی حەق، لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل و ئەو وڵاتەش ھێرش بکاتە سەر لوبنان و حزبوڵڵا، ئەوا ھەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و عێراق دەکرێنە ئامانج.

وتیشی، “ئەمریکا با بزانێت، قەوارە زایۆنی کە حکوومەتێکی توندئاژۆ و ڕژێمیکی نازییە و ھیچ سوودێک ناگەیەنێت”.

قەیس خەزعەلی ئاماژەی بەوەشکرد، بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە غەززە دووچاری کوشتن و کۆچی زۆرەملێ و وێرانکاری دەبێتەوە، هیچ فشارێکی ڕاستەقینە بۆ وەستاندنی گوشتن و وێرانکردنی غەززە و هەموو خاکی فەڵەستین نابینین.

جەختیشی لەوە کردەوە، ئەمریکا دەیوت بە هێرشی سەربازیی گەورە لە غەززە ڕازی نابین و کە چی ئەمە ڕوویدا.

قەیس خەزعەلی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی قەوارەی زایۆنی (ئیسرائیل)، ئەگەر ئەو قەوارە زایۆنییە ھێرشەکانی فراوانتر بکات و ھێرش بکاتە سەر لوبنان و حیزبوڵڵا، ئەوا با ئەمریکا بزانێت کە ھەموو بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە و عێراق دەکرێنە ئامانج.

گومانەکان لەسەر هەڵکشانی گرژییەکان دوای ئەوە دروست بوو کە ڕۆژی سێشەممەی ھەفتەی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل پلانی ئەنجامدانی ھێرشکردنە سەر لوبنانی پەسەند کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی حوزەیران حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو کە بە ھاوبەشی لەگەڵ گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، پێنج کەشتییان لە بەندەری حەیفا باکووری ئیسرائیل و دەریای سپی ناوەڕاست، کردووەتە ئامانج.

10 ئەندامی دیکەی خێزانەکەی هەنییە کوژران
پێت 10 ئەندامی دیکەی خێزانەکەی هەنییە کوژران
ئارام بابان: نەمان وتووە هەموو کارگەی بلۆکەکان دابخرێن
دوات ئارام بابان: نەمان وتووە هەموو کارگەی بلۆکەکان دابخرێن
پەیوەندیدار