بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە هەولێر چەند بڕیارێک دران



پارێزگاری هەولێر بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئەمئاوی لە سنووری پارێزگاکە چەند بڕیارێکی دا و، بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخانکرا

نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی کێشەی کەمئاوی لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر ئەنجەمدرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە جگە لە تەرخانکردنی گوژمەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار وەک فریاگوزاریی بۆ دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی کەموکوڕی کەمئاوی، چه‌ند بڕیارێكی تریشی دا، لەوانە بەردەوامبوون لە سەر بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕەکانی ئاوی خواردنه‌وه‌ى ماڵان.

دەشڵێت:”لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى جێگرەوە و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى و نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەى کەم و کوڕییە تەکنیکیەکانى بیرەکانى هەموو ئەو شوێن و جێگایانەى لە گه‌ڕه‌كه‌كان دەبنە هۆکارى دروستبوونى کەمئاوى و بەستنەوەیان بە کارەباى 24 کاتژمێرى نیشتیمانى و مولیدەکان کە بۆ 247 بیر لە ناوشارى هەولێر دابینکراوە بە پێویست زانى و لەوبارەیەشەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون لە زووترین کاتدا هه‌نگاوی كرده‌یى پێویست بگرنه‌به‌ر”

لە کۆتایشدا، وێڕاى تەئکیدکردنەوەى لە هەماهەنگى و هاوکارى هاوڵاتییان له‌گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە به‌ فیڕۆنه‌دانی ئاو، بڕیارى پێکهێنانى هێڵێکى گەرم درا لە سنوورى هەر شەش بەڕێوەبەرایەتى شارەوانییەکانى هەولێر، کە لە کاتی دروست بوونی هەر حاڵەت و گیر و گرفتێکى کەم ئاوى و چارەسەرکردنى پێویست، هاوڵاتییان و دانیشتوانى ناوشارى هەولێر دەتوانن پەیوەندى بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:-

1- سنوورى شارەوانى یەک
075115250001
075115260001
2- سنوورى شارەوانى دوو
075115250002
075115260002
3- سنوورى شارەوانى سێ
075115250003
075115260003
4- سنوورى شارەوانى چوار
075115250004
075115260004
5- سنوورى شارەوانى پێنج
075115250005
075115260005
6- سنوورى شارەوانى شەش
075115250006
075115260006

ئارام بابان: نەمان وتووە هەموو کارگەی بلۆکەکان دابخرێن
پێت ئارام بابان: نەمان وتووە هەموو کارگەی بلۆکەکان دابخرێن
بڕیاری لێخۆشبوونی لە %20 بۆ قەرزێکی دیکەی هاووڵاتییان دەرکرا
دوات بڕیاری لێخۆشبوونی لە %20 بۆ قەرزێکی دیکەی هاووڵاتییان دەرکرا
پەیوەنیدر