پزیشكێك: ماست بخۆن



پزیشكێك داوا لە هاووڵاتیان دەكات “ماست بخۆن” و ڕایدەگەیەنێت، یەکێکە لە هۆکارەکانی چالاکبوونی بەرگری لەشی مرۆڤ.

د. ئاوات واژەیی، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ماست بخۆن، چونكە خواردنی ماست یەکێکە لە هۆکارەکانی چالاکبوونی بەرگری لەشی مرۆڤ، چونکە ماست بەکتریای سوودبەخشی تێدایە بۆ لەش.

ڕاشیگەیاندووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی و لەشجوانی دەکەن و ماست دەخۆن، کەمتر دووچاری نەخۆشیە گواستراوەکانی وەک ئەنفلۆنرا دەبن .

ماست یان ماس یەکێک لە جۆرەکانی سپیاتییە، کە لە مەیین یان ترشانی شیر بە جۆرێ بەکتریا بە ناوی لاکتۆ پاسیل دروست دەبێ. لە ھەر جۆرێ ماستێک شیر دروست دەبێ، بەڵام ئێستا زیاتر شیری مانگا بە کاردێنن.

گەرچی لە مێژووی چاندی خەڵکانی ھیند و ئەورووپی لە ٥٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح ئاماژە بە ماست کراوە و لە داب و نەریتی خەڵکی ئەم ناوچانەشدا خەڵک باوەڕی وا بوە کە ئیبراھیمی پێغەمبەر (سەلامی خوای لێبێت) بەھۆی خواردنی بەردەوامی ماست تەمەنێکی زۆری ھەبووە و لەش ساخ بووە.

بەڵام یەکەم ماستەکان پێ دەچێ بە ھەڵکەوت دۆزرابنەوە، واتا کاتێک شیریان لە پێست و ھەمپانە کردووە بۆ گواستنەوە بەکتریای ناو پێستەکە، بووەتە ھۆی ترشان یان مەینی شیرەکە و ماستی پێکھێناوە.

زیندەزانێکی ڕووسی باوەڕی وابوو کە بەکتریای لاکتۆپاسیلووس بۆ سەلامەتی بەسوودە، ئەو ھەوڵیدا کە خواردنی ماست لە سەرتاسەری ئەورووپا بڵاو بکاتەوە. بەدوای ئەوە دا لە ساڵی ١٩١٩ یەکەم کارخانەی بەرھەمھێنانی ماست لە شاری بارسێلۆنای ئسپانیا سازکراو بەکارھێنانی ماست ڕۆژ بە ڕۆژ زیادی کرد.

ماست لە ترشانی شەکری شیر بە ناوی (لاکتۆز) دروست دەبێت. بەکتریای تایبەتی بەرھەمھێنانی ماست، لاکتۆز دەکاتە ئەسید لاکتیک و ھەروەھا ماستەکە تووند دەکات، بەھۆی ھەبوونی ئەسید لاکتیک ماست تامێکی ترشی لێ دێ.

 

جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق ڕووی لە زیادی کردووە
پێت جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق ڕووی لە زیادی کردووە
پارەی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا
دوات پارەی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا
پەیوەنیدر