حاجیەکی کوردستان لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد



کەمێک لەمەوبەر حاجیەکی دانیشتوی شاری سلێمانی لە مەککە کۆچی دوایی کرد.

کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ حاجیەکی کورد کە بەڕێگای فەرمی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج هاتبوو کۆچی دوایی کرد.

وتیشی، حاجیەکە ناوی ( فاتح جبار ستار) لەدایکبووی ساڵی 1952 و دانیشتووی شاری سلێمانیە و بە داخەوە ئەمرۆ لە ئۆتێل کۆچی دوایی کرد.

شایەنی باسە ئەمساڵ بەپێی ئامارەکانی تەندروستی سعودیە هەزار و 301کەی لەکاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج کۆچی دواییان کردووە، و بەشێکی زۆریشیان بەشێوەی ڤیزای گەشتیاری چووبوونە ئەو وڵاتە.

تانكەرێك گڕی گرت و پیشەوەرێك گیانی لەدەستدا
پێشت تانكەرێك گڕی گرت و پیشەوەرێك گیانی لەدەستدا
قوباد تاڵەبانی: پاسپۆرتی سلێمانی یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییە باشەکان
دواتر قوباد تاڵەبانی: پاسپۆرتی سلێمانی یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییە باشەکان
ەیوەندیدار