قوباد تاڵەبانی: پاسپۆرتی سلێمانی یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییە باشەکان



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی بۆ نوێكردنەوەی پاسپۆرتەكەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەكات و داوا لە كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكات، “بەگڕوتینی زیاترەوە خزمەت بکەن و ببنە جێی ڕەزامەندی هاونیشتیمانییان”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، بەمەبەستی نوێ کردنەوەی پاسپۆرتەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کرد و ‎لەسەردانەکەیدا وەک هاونیشتمانییەک لە نۆرەی وەرگرتنی پاسپۆرتدا وەستا و لەنزیکەوە لەگەڵ سەردانکەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە گفتوگۆی کرد، بەمەبەستی گوێگرتن لە داواکارییەکانیان و ئاگاداربوون لە چۆنیەتی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، قوباد تاڵەبانی چەند بەش و هۆبەیەکی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕایی کردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بوو، لەو بەسەرکردنەوەدا ستایشی خزمەت و دڵسۆزی ئەفسەران و کارمەندانی کرد، کە بەوپەڕی لێهاتووییەوە کارەکان ڕادەپەڕێنن.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی کۆبووەوە و تاوتوێی باشتر ڕایی کردنی کاروباری هاووڵاتیانیان کرد، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ڕاسپارد وەک هەمیشە و بەگڕوتینی زیاترەوە خزمەت بکەن و ببنە جێی ڕەزامەندی هاونیشتیمانییان.

ڕاشیگەیاند، پاسپۆرتی سلێمانی جێگای شانازی هەموومانە و یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییە باشەکان.

ئەم سەردانەی  قوباد تاڵەبانی لەکاتێکدایە، پێشتر بێ ئاگادارکردنەوە و لەناکاو بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی بەڕێوەبەرایەتییەکان سەردانی بەشێک لە دامەزراوە حکومییەکانی کردووە.

حاجیەکی کوردستان لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد
پێشت حاجیەکی کوردستان لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد
لە سلێمانی دەربارەی مۆلیدە ئەهلییەكان هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
دواتر لە سلێمانی دەربارەی مۆلیدە ئەهلییەكان هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
ەیوەندیدار