لە سلێمانی دەربارەی مۆلیدە ئەهلییەكان هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە



قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەکی قائیمقامیەت بەردەوام چاودێری کاری مۆلیدەکان دەکات و هاووڵاتیان ئەگەر سکاڵایان هەیە لە مۆلیدەی گەڕەکەکەیان پەیوەندی بە ژمارەكانی لیژنەكەوە بكەن.

سەرۆکی لیژنەی مۆلیدەكان ڕایگەیاندووە، بەبەردەوامی سەردان و چاودێری ئەو مۆلیدە ئەهلییانە دەکەن، کە لەناو شاری سلێمانیدا کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەکەن، لەرووی دەنگ و دووکەڵەوە دەبێت مۆلیدەکە بێدەنگ بێت و هیچ دوکەڵێکی نەبێت، هاوکات ڤۆڵتییەی دەرچوو لە مۆلیدەکەوە دەبێت لە ٤٠٠ زیاتربێت و لەسەروو ٢٠٠ەوە بگات بە هاووڵاتیان.

لەبارەی کێشەی پچڕانی کارەبای مۆلیدەو خراپبوونی مۆلیدەکانەوە، وتی، “ڕێگەنادەین هیچ ماڵ و گەڕەکێک بێ کارەبا بێت، لەسەرەتای مانگی شەشەوە دەبێت بەبەردەوامی لەگەڵ بچڕانی کارەبای حکومی مۆلیدەکان کاریان پێبکرێت و هەر مۆلیدەیەکیش لەکاربکەوێت دەبێت لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا مۆلیدەی جێگرەوەی بۆ دابین بکرێت.

سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان وتیشی: بەردەوام سکاڵای هاووڵاتیان وەردەگرین و بەدواداچون بۆ سکاڵا و داواکانیان دەکەین و هەر هاووڵاتییەک سکاڵای لەخراپی مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەبوو دەتوانێت پەیوەندی بکات بە لیژنەی مۆلیدەوە لە لیژنە هاوبەشەکان لەڕێگەی ئەم ژمارە تلفونانەوە :(٠٧٧٣٦٩٩٣٥٨٤ یان ٠٧٧٠١٣٦٣٦٧٩) یان لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧).

قوباد تاڵەبانی: پاسپۆرتی سلێمانی یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییە باشەکان
پێت قوباد تاڵەبانی: پاسپۆرتی سلێمانی یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییە باشەکان
كارەبای سلێمانی: نزیكەی 13 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی هەیە
دوات كارەبای سلێمانی: نزیكەی 13 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی هەیە
پەیوەندیدار