كارەبای سلێمانی: نزیكەی 13 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی هەیە



وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لە ئێستادا بە تێكڕا نزیكەی 13 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاووڵاتیان و دەشڵێت: لەگەڵ هاتنی گەرمادا خواست لەسەر كارەبا زیاد دەبێت.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەروەكو هەموو ساڵێك پێشبینی دەكرێت دۆخی كارەبا لە مانگی حوزەیران بەدواوە خواست لەسەری زیاد بكات و ئێمەش بەشی پڕكردنەوەی پێداویستی 24 كاتژمێر كارەبامان بۆ هاووڵاتیان نییە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بەنزیكەی 12 بۆ 13 كاتژمێر لە سلێمانی كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم چەند ساڵێكە گرنگی تایبەت بە وزە نوێبووەكانی وەك “سیستمی سۆلار” دەدات و هەر هاووڵاتییەك سیستمی سۆلار دابنێت بۆی تێكەڵی كارەبای نیشتمانی دەكرێت و بەنرخی ماڵان یان بازرگانی بەپێی شوێنەكە نرخەكەی لە كارەبای نیشتمانی بۆ دادەشكێنرێت و لە ئێستادا خەڵك زۆر ئەو سیستمە دادەنێت.

ئاشكراشی كرد، ئەو كارەبایەی بۆ سلێمانی دێت نزیكەی 700 مێگاواتە، بەوەش نزیكەی 50% كورتهێنان هەیە لەكاتێكدا سلێمانی پێویستی بە نزیكەی 1400 مێگاواتە تا كارەبای بەردەوام دابین بكرێت.

لە سلێمانی دەربارەی مۆلیدە ئەهلییەكان هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
پێشت لە سلێمانی دەربارەی مۆلیدە ئەهلییەكان هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
بەرپرسێكی ژووری بازرگانی: بلۆک وزە ناگەڕێنێتەوە بۆیە کارگەی بلۆکەکان دابخەن
دواتر بەرپرسێكی ژووری بازرگانی: بلۆک وزە ناگەڕێنێتەوە بۆیە کارگەی بلۆکەکان دابخەن
پەیوەندیدار