كۆمسیۆن بڕیارێكی دیكەی دەربارەی هەڵبژاردنی كوردستان دەركرد



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی وادەی تۆماركردنی كاندیدان و لایەنەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژی دیكە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیار دراوە بە درێژکردنەوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانیەتیەکان و پارتەکان کاندیدی تاک و کاندیدی تاک بۆ پێکهاتەکان، کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان- عێراق ۲۰۲٤ هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، درێژكردنی ماوەكە تا کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی پێنج شەممە 27ی حوزەیرانی 2024 دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوا وادەی تۆمارکردنی لیست و ناوی کاندیدەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، پێشتر کۆمسیۆن ڕۆژی 5ی9 دیاریی کردبوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و نووسراوێکیشی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە تا ئێستا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کاتێکی نوێی بۆ هەڵبژاردنەکە دیاری نەکردووە.

بەرپرسێكی ژووری بازرگانی: بلۆک وزە ناگەڕێنێتەوە بۆیە کارگەی بلۆکەکان دابخەن
پێت بەرپرسێكی ژووری بازرگانی: بلۆک وزە ناگەڕێنێتەوە بۆیە کارگەی بلۆکەکان دابخەن
نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دوات نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پەیوەنیدر