نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



سەرەڕای خستنەبازاڕی بڕێكی زۆری دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، بەڵام بەهای ئەو دراوە ئەمریكییە بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بەرزبوونەوەدایە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار زیاتر بەرزبۆتەوە و ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، لەماوەی پشووی جەژندا نرخی دۆلار بەرزبووەوە و تا 146 هەزار و 800 دینار جێگیر بووبوو، بەڵام لەدوێنێوە سەرەڕای كرانەوەی بۆرسە و بازاڕەكانی دراو، نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لەگەڵ كۆتایی هاتنی پشووی جەژن، بانكی ناوەندی بڕی زیاتر لە 274 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو، كە نزیكەی 20 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بوو.

 

كۆمسیۆن بڕیارێكی دیكەی دەربارەی هەڵبژاردنی كوردستان دەركرد
پێت كۆمسیۆن بڕیارێكی دیكەی دەربارەی هەڵبژاردنی كوردستان دەركرد
سبەینێ پارتی هەڵبژاردن دەکات
دوات سبەینێ پارتی هەڵبژاردن دەکات
پەیوەنیدر