سبەینێ پارتی هەڵبژاردن دەکات



سبەینێ لە مەکتەبی ڕێکخستنەکان و لقەکانی پارتی هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەکرێت و وتەبێژی حزبەکەش دەڵێت: “ئەوەی دەکرێت ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی ناوخۆیی حزبە کە بەپێی بڕیاری کۆنگرەی ١٤ دەبێت ئەنجام بدرێت”.

مەحمود محەمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی حزبەکەی ڕایگەیاند، سبەینێ لە تەواوی مەکتەبی ڕێکخستنەکان و لقەکان ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی حزب ئەنجام دەدرێت.

وتیشی: “ئەوەی ئێستا دەکرێت ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی ناوخۆیی حزبە کە بەپێی بڕیاری کۆنگرەی ١٤ دەبێت ئەنجام بدرێت، بۆیە لیژنەیەکی باڵا دروست کراوە بۆ ھەر مەکتەبێکی ڕێکخستنی پارێزگایەک یان لقەکان لیژنەیەکی تایبەت دروست کراوە، ھاوکات لە ١٧ لق ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، بۆ ھەر ١٧ لقەکەش لیژنە دیاریکراوە، بۆ ناوچەکانیش کە سنووری ئەو لقانەن لیژنەی تایبەتیان بۆ دروست کراوە، ھەموو ھەڵبژاردنەکانیش لەیەک ڕۆژ و لەیەک کاتژمێر دەست پێدەکەن”.

وتەبێژی پارتی ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ کاتژمێر ٩ی بەیانی ھەڵبژاردنەکان بۆ ستافی ئۆرگانەکان لە بنکەوە تاوەکو سەرەوە دەست پێدەکات و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت بەپێی قەبارەی زۆری و کەمی ئۆرگانەکان چونکە لەوانەیە ھەموویان لەیەک کاتدا تەواو نەبێت، بەڵام ھەمووی لەیەک کات و لەیەک ڕۆژدا دەست پێدەکات.

مەحمود محەمەد ڕاشیگەیاند، سەدان کادیری پێشکەوتوومان لەناو لیژنەکاندان بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان، ھەروەھا زۆربەی زۆری ھەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی وە ھەڤاڵانی لیژنەی مەرکەزیمان وە ھەڤاڵانی ئەندامە یەدەگەکانمان و کادیرە کۆنەکانمان وە ئەوانەی پێشتر بەرپرسی لق بوون بەشدارن لە لیژنەکان.

ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی وتیشی: بەپێی ئەو سیستەمەی لەپەیڕەوی ناوخۆی حزبدا ھەیە سەرەتا لە خوارەوە دەست پێدەکات واتا لە بنکەکانەوە، کە بنکەکان تەواو بوو ڕێکخراو ھەڵدەبژێردرێت دوای ئەوە سنووری ناوچەکان ھەڵدەبژێردرێت، دواتر ھەموو پێکەوە لقێک ھەڵدەبژێرن، ئەو کاتەی کە ئەوان تەواو بوون لقەکانی سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگایەک بەرپرسی بەشەکانی ناو مەکتەبی ڕێکخستنەکان ھەڵدەبژێرن.

مەحمود محەمەد، وتیشی: مەرج لە ئێستادا دیاری ناکرێت بۆ چۆنیەتی ھەڵبژاردن بەڵکو مەرجەکان لەناو پەیڕەوی ناوخۆ دیاریکراوە، ھاوکات ڕێنمایی دیاریکراویش ھەیە بۆ چۆنیەتی شیکردنەوەی ئەو مەرجانەی لەناو پەیڕەودا ھەیە، واتا ھەم پەیڕەومان ھەیە ھەمیش ڕێنمایی و شیکردنەوەی پەیڕەویشمان ھەیە بۆ ئەوەی ئەو پڕۆسەیە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەبچێت.

نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
گەنجێک بە تۆمەتی ڕێگریکردن لە کچێک دەستگیرکرا
دواتر گەنجێک بە تۆمەتی ڕێگریکردن لە کچێک دەستگیرکرا
ەیوەندیدار