کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانییەکانی درێژکردەوە



جارێکی دیکە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکردنی ناوی لیست و هاوپەیمانییەکانی تاوەکو کۆتایی هەفتە درێژکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانی، حزب و کاندیدەکانی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو کۆتایی دەوامی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 27ی حوزەیران درێژکرایەوە.

پێشتر جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆن ڕایگەیاندبوو، کاتژمێر 2ى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوا وادەى تۆمارکردنى لیست و ناوى کاندیدەکانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کاتێکی نوێی بۆ هەڵبژاردنەکە دیاری نەکردووە.

جومانە غەلای ڕایگەیاند، پێشتر کۆمسیۆن رۆژى 5ى9 دیاریى کردبوو بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و نووسراوێکىشی ئاڕاستەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کردووە بۆ دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردنەکە.

ئەوەشی خستەڕوو کە تاوەکو ئێستا 12 حیزب و دوو هاوپەیمانی و 77 کاندیدی سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.

گەنجێک بە تۆمەتی ڕێگریکردن لە کچێک دەستگیرکرا
پێت گەنجێک بە تۆمەتی ڕێگریکردن لە کچێک دەستگیرکرا
وەزارەتی بازرگانی: زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە
دوات وەزارەتی بازرگانی: زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە
پەیوەندیدار