کەشناسی: تاوەباران دەبارێت و بروسکەشی لەگەڵ دەبێت



کەشناسی پێشبینی بارینی تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتدا. هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو کە گەرما 2-3 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە بەتایبەتی لەناوچە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتدا .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 42

سلێمانی : 39

دهۆک : 40

کەرکووک : 44

هەڵەبجە : 41

زاخۆ : 41

سۆران : 39

حاجی ئۆمەران : 28

گەرمیان : 43

وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆتایی دێت
پێت وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆتایی دێت
وەزیری ئەوقاف: نزیکەی 15 هەزار کەس بە ڕێگەی جۆراوجۆر چوون بۆ حەج
دوات وەزیری ئەوقاف: نزیکەی 15 هەزار کەس بە ڕێگەی جۆراوجۆر چوون بۆ حەج
پەیوەنیدر