سێ بڵێسەی تەقینەوەی خۆر گەیشتنە زەوی



ئەمڕۆ یەکشەممە پەیمانگای جیۆفیزیای کرداری لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە زاناکانی چاودێری 3 بڵێسەی بەهێزی خۆریان تۆمار کردووە و یەکێک لەو بڵێسەیەش لە پلەی X نزیک بووە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیمانگاکە “ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٦:٠١ بە کاتی مۆسکۆ، بڵێسەی ئاگرێکی بەهێزی خۆر بە ئاستی M9.3 تۆمارکرا، و شەپۆلەکەی بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بەردەوام بوو.”

هەروەها پەیمانگاکە چاودێری تۆمارکردنی ئاستی M2.4 و M1.2ی کردووە، و سێ بڵێسەی چاودێرکراو لەگەڵ تێکچوونی پەیوەندییە ڕادیۆییە شەپۆلی کورتەکاندا هەبووە.

تەقینەوەکانی سەر ڕووی خۆر لە سەرەتای مانگی ئایاردا، بووە هۆی دروستبوونی درێژترین و توندوتیژترین زریانی موگناتیسی لەسەر زەوی کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو،  لەوەی ساڵی ٢٠٠٥ بەهێزتربوو، بەو پێیەی گەیشتە زۆرترین ئاستی وزەی G5 لە 11ی ئایاردا، و دواتر فەلەکناسەکان زنجیرەیەکی دیکەی بڵێسەی بەهێزیان لەسەر خۆر تۆمارکرد.

شەپۆلی بڵێسەی خۆر دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی زریانی موگناتیسی کە کاریگەری لەسەر زەوی دروست دەبێت، دەبێتە هۆی تێکچوونی کارکردنی سیستەمی وزە و کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی کۆچی باڵندە و ئاژەڵان هەبێت، هەروەها زریانی موگناتیسی بەهێز دەتوانێت کاریگەری لەسەر کاری سیستەمی پەیوەندی و کەشتیوانی هەبێت.

ئاماری نوێی گیانلەدەستدانی حاجیان ڕاگەیەنرا
پێت ئاماری نوێی گیانلەدەستدانی حاجیان ڕاگەیەنرا
دوو کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستدا و هۆشیاری درا
دوات دوو کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستدا و هۆشیاری درا
پەیوەندیدار