لە سنووری پیرەمەگروون 20 دۆنم پووش و پاوان سووتا



ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕووداوێكی ئاگر کەوتنەوە لەسنوری ناحیەی پیرەمەگرون ڕوویدا و بەهۆیەوە نزیكەی 20 دۆنم پووش و پاوان سووتا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لەدیوی سنوری (ناحیەی بازیان)ەوە و تەشەنەکردنی بۆ دیوی سنوری گوندی (تەڕەماری سەرو)ی سەر بە (ناحیەی پیرەمەگرون) دەستبەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

ڕاشیگەیاندووە، لەئەنجامدا بەهاوکاری پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی پیرەمەگرون و هاووڵاتیانی گوندەکە توانیان ئاگرەکە لە ماوەیەکی کەمدا کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیانی ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی نزیکەی (٢٠ ) دۆنم پووش و پاوان و سووتانی چەندین داری سروشتی .

ڕوونكردنەوە لەسەر هەرزان كردنی نرخی بەنزین دەدرێت
پێت ڕوونكردنەوە لەسەر هەرزان كردنی نرخی بەنزین دەدرێت
لە منداڵی گوێڕایەڵ بترسە!
دوات لە منداڵی گوێڕایەڵ بترسە!
پەیوەندیدار