وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم وەڵامی پرسیارەکانی یەکەم وانەی قۆناغی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ هەردوو بەشی (وێژەیی و زانستی) بڵاوکردەوە.
لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەكانی وەزارەتی پەروەردە، وەڵامی پرسیاری خولی یەكەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی بڵاوكردەوە، كە بۆ بەشی زانستی بابەتی (زیندەزانی) بووە و بۆ بەشی وێژەیی بابەتی (مێژوو) بووە.
ئەمڕۆ یەك شەممە 23ی حوزەیران، پڕۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستی پێ کرد و ١٢٢ هەزار و ١٥ خوێندكار تێیدا بەشدارن.
بەپێی ئاماری وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوە گشتییەکاندا 86 هەزار و 307 خوێندكاری زانستی و 33 هەزار و 195 خوێندكاری وێژەیی و 2 هەزار و 513 خوێندكاری پیشەیی بەشدارن.