كاتی تۆماركردنی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی كوردستان كۆتایی دێت



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوا وادە بۆ تۆماركردنی كادیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، تائێستا 16 كاندید داوایان پێشكەشكردووە، نیوەیان سەربە پێكهاتەكانن.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ كۆتا ڕۆژ دەبێت بۆ ئەوەی هەر كاندید یان پارتێكی سیاسی، كە پێشتر ئارەزووی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن دەرنەبڕیوە، داواكاری پێشكەش بكات، تاوەكو ڕێكارەكانی تری بۆ تەواو بكەین.

ڕاشیگەیاند، تائێستا لە ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی 16 كاندید داواكارییان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش كردووە، دووانیان سەربە پارتی سیاسین و نیوەیان تایبەتن بە پێكهاتەكانی مەسیحی و توركمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن دەسەڵاتی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانە، بەڵام كۆمسیۆن ڕۆژی 5ی ئەیلولی پێشنیاز كردووە، چاوەڕێ دەكەین بزانین سەرۆكایەتیی هەرێم ڕازی دەبێت یان وادەیەكی تر دیاری دەكات.

پەروەردە وەڵامی پرسیارەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
پێت پەروەردە وەڵامی پرسیارەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
ئومێد خۆشناو: كاتێك دەڵێین دەست بە ئاوەوە بگرن ڕەخنەمان لێدەگرن
دوات ئومێد خۆشناو: كاتێك دەڵێین دەست بە ئاوەوە بگرن ڕەخنەمان لێدەگرن
پەیوەندیدار