نرخی دۆلار بەرزبووەوە



سەرەڕای خستنەبازاڕی بڕێكی زۆری دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، بەڵام بەهای ئەو دراوە ئەمریكییە بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بەرزبوونەوەدایە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار زیاتر بەرزبۆتەوە و ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 147 هەزار و 300 دینار.

ڕاشیگەیاند، لەماوەی پشووی جەژندا نرخی دۆلار بەرزبووەوە و تا 146 هەزار و 800 دینار جێگیر بووبوو، بەڵام لەدوێنێوە سەرەڕای كرانەوەی بۆرسە و بازاڕەكانی دراو، نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لەگەڵ كۆتایی هاتنی پشووی جەژن، بانكی ناوەندی بڕی زیاتر لە 273 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو، كە نزیكەی 23 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بوو.

شەقامی سەرەكی ناو بازاڕی كارێزەوشك دووساید دەكرێت
پێت شەقامی سەرەكی ناو بازاڕی كارێزەوشك دووساید دەكرێت
سیستمی هاتووچۆى عێراق و هەرێمی کوردستان یەكدەخرێت
دوات سیستمی هاتووچۆى عێراق و هەرێمی کوردستان یەكدەخرێت
پەیوەنیدر