سیستمی هاتووچۆى عێراق و هەرێمی کوردستان یەكدەخرێت



بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق ئاشكرای دەكات، شاندێک لە هەرێمی کوردستان سەردانیان کردون بۆ دروستکردنی سیستمێکی هاتووچۆی هاوبەش، لە رێگەی ئەو سیستمەوە، ئەگەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی عێراق لە هەرێمی کوردستان پێشێلکاری بکات، ڕاستەوخۆ سزای بۆ تۆمار دەکرێت.

محەمەد عەلی حەسون، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، هەماهەنگییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە لەبارەی یەکخستنی سیستمی هاتووچۆ.

ڕاشیگەیاند، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد بۆ ئامادەکردنی سیستمێکی هاتووچۆی هاوبەش، تا لە ڕێگەیەوە ئاڵوگۆڕی داتا و زانیارییەکان بکرێت و سیستمی پێبژاردنیش یەکبخرێتەوە.

مقەدەم محەمەد وتیشی، “لە کاتی کەوتنەکاری سیستمەکە، ئەگەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی عێراق لە هەرێمی کوردستان پێشێلکاری بکات ڕاستەوخۆ تۆمار دەکرێت، شۆفێرەکەش دەتوانێت لە هەرێمی کوردستان پێبژاردنەکە بدات، لە عێراقیش دەتوانێت”.

ئاشكراشی كرد، یاسای هاتووچۆی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان لە زۆر ڕووەوە هاوشێوەن، جیاوازییەکان زیاتر لە ڕووی سزاکانی پێبژاردنەوەیەوە.

 

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
بارزانی: هیوادارین پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەریتانیا بەرەوپێش ببرێن
دوات بارزانی: هیوادارین پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەریتانیا بەرەوپێش ببرێن
پەیوەنیدر