هاتووچۆ شۆفێران لە فلاشی کامێراکان ئاگادار دەکاتەوە



هاتووچۆی هەولێر ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکات لە کاتی تێپەڕبوونی ماتۆڕسکیلی خێرا بەلای ئۆتۆمبێلدا، ئەوا لە کامیراکانی چاودێرییەوە سزای سەرپێچی بۆ ئۆتۆمبێلەکانی تەنیشت ماتۆڕەکەش دەنووسرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، دەنگۆیەک لەناو شۆفێران هەیە کە زۆر جار لە شەقامەکاندا کاتێک ماتۆڕسکیلێک بەخێرایی بە تەنیشتیاندا تێپەڕدەبێت و کامێرای چاودێری تیژڕۆیی وێنەی دەگرێت و فلاش لێدەدات ئەوا ئەو شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەی نزیکن لە ماتۆڕسکیلەکە وادەزانن سەرپێچیەکە بۆ ئەوانیش هەژمار دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بە پێویستمان زانی بۆ شۆفێرانی ڕوون بکەینەوە لەم حاڵەتانەدا کامێرای چاودێری تیژڕۆیی چوار گۆشەیەکی سەوز وەک ئاماژە دەخاتە سەر ماتۆڕەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی تر هیچ سەرپێچیەکیان بۆ تۆمارناکرێت ئەگەر لەخێرایی دیاری کراو ڕۆیشتبن”.

عێراق بڕیاری خەرج كردنی مووچەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەركرد
پێت عێراق بڕیاری خەرج كردنی مووچەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەركرد
وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئایار بۆ هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت
دوات وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئایار بۆ هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت
پەیوەندیدار